به‌رهه‌م ساڵح: هه‌ر هێرشێك له‌عێراق بكرێته‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشه‌ بۆسه‌ر خودی عێراق

عیراق

27/06/2019‌ 1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌خاكی عێراقه‌وه‌، به‌مانای هێرشكردنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تێك دێت.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN ی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، "به‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی چالاكن ڕامانگه‌یاندووه‌، كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق بۆ هه‌مووان گرنگه‌، كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و سه‌قامگیرییه‌و نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ دوواوه‌وه‌".

به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق وتی:"سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق و بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش له‌عێراقه‌، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق هێرشه‌ بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق".

سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عێراق نایه‌وێت ببێته‌ خاڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و له‌نێویدا ئێران.

ڕ . ج