شارپرێس:
دوو یانه‌ی خولی چینی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی گاریس به‌یڵ، ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زێدان به فه‌رمی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاگاداركرده‌وه یانه‌كه به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی میدیاكانی ئیسپانیا، یانەی گوازنزۆ سۆنینگی چینی پلانی هه‌یه بۆ رازیکردنی گاریس بەیڵ بۆ ئەوەی روو لە خولی ئەو وڵاتە بکات و وێسگەی وەرزشی لە یانەی گوانزۆ کۆتایی پێ بهێنێت.
یانەی گوازنزۆ بۆندێکی خەیاڵیی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە و ئامادەشن ساڵانە 17 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی بە گاریس بەیڵ بدەن.
هاوكات یانەی شانگەهای شینهوا، دەستەوارەیەکی پێشکەش بە گاریس بەیڵ کردووە کە ئامادەیە مووچەیەکی بەرزتر لەوەی ریال بە یاریزانە وێڵزییەکە بدات، بەڵام بەمەرجێک، یانەکە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی بەیڵ، هیچ بڕەپارەیەک بە ریال مەدرید نەدات.
ه.م