بۆچی ڕەنگی ئاسمان بەشێوەی شین دەردەكەوێت؟

هەمەڕەنگ

01/08/2019‌ 1522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆ ئاسمان شین دەردەكەوێت، دەبێت یەكەم جار لەڕووناكی تێبگەین، هەرچەندە ڕووناكی خۆر سپییەو بەهۆی جیاوازی ڕەنگەكانی دیكەوە درووست دەبێت، كاتێكیش ئەو رەنگانە جیادەبنەوە لە ئاسمان پەلكە زێرینە دروستدەكەن.

دەتوانین ڕووناكی وەك شەپۆلێكی وزە لێكبدەینەوە، كە هەموو ڕەنگێك درێژی شەپۆلێكی تایبەتی خۆی هەیە.

كاتێك ڕووناكی خۆر دەگاتە سەر زەوی بڵاودەبێتەوە و بەهۆی گازەكانەوە بڵاودەبێتەوە، كە بەزۆری (نایترۆجین و ئۆكسجین)ە گەردە گازییەكان لە درێژی شەپۆلی ڕووناكی بچووكترە ، بۆیە ڕەنگی شین درێژی شەپۆلی كورتە و بەزۆری دەشكێتەوە و بڵاودەبێتەوە و ڕەنگی شین زیاتر بەرچاومان دەكەوێت. 

بەڵام لەوانەیە پرسیارێك بكەین بۆ رەنگی مۆر لە ئاسماندا دەرناكەوێت، لە كاتێكدا ڕەنگی مۆر درێژی شەپۆلی كورترە و زیاتر بڵاودەبێتەوە وەك لە شین، ئەمەش بەهۆی ئەوەی، كە چاوەكانمان زیاتر بە رەنگی شین هەستیار ترە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل