شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی ئاڵۆزه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق، هێشتا پرسێكی "ئاڵۆزه".
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌غدا ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و به "گیانێکی راست و دروست".
عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، نابێت كێشه بۆ هیچ لایه‌نێك دروستبكرێت له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
ڕ . ج