ژمارە خراپەكانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس

وەرزش

03/05/2021‌ 341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەڕكابەرێتییەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیتاڵی، لەیاری نێوان یۆڤانتۆس‌و ئۆدێنێزی، ڕۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات بەمەش خراپترین كاتی گۆڵ تۆمارنەكردنی لەگەڵ یۆڤانتۆس تۆماركرد.

ڕۆناڵدۆ لەسێ یاری كۆتایی یانەكەیدا بەرامبەر جەنەواو پارماو فیرۆنتینا نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربكات، لەیاری ئەتلەنتا بەهۆی هەەستكردن بەئازارەوە، بەشدارینەكرد.

لەیاری ڕۆژی یەكشەممەی دوێنی بەرامبەر ئۆدێنیزی نەیتواتی گۆڵ تۆماربكات‌و بەمەش خراپترین ژمارەی لەگەڵ یۆڤانتۆس تۆماركرد كە لەماوەی 390 خولەكدا هیچ گۆڵێكی تۆمارنەكردووە.

یۆڤانتۆس بەزوویی لەڕكابەرێتی خولی ئیتاڵیا كشایەوە، لەئێستادا بە66 خاڵ لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەكە دێت‌و شەڕی ئەوە دەكات بتوانێت بۆ خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا سەربكەوێت.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی تەمەن 36 ساڵ، خاوەنی گەورەترین موچەی خولی ئیتاڵییە لەیانەی یۆڤانتۆس كە بە30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەخەمڵێنرێت، هەروەها بە25 گۆڵ گۆڵكاری ئەم خولی ئیتاڵی ئەم وەرزەیە.

ڕەنج ڕەسوڵ