زانیارییە دزەپێکراوەکان لەبارەی ئایفۆن 13 چی دەڵێن؟

هەمەڕەنگ

07/06/2021‌ 639 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتە هەواڵییە تەکنیکییەکان بەشێک لەوردەکارییەکانی پەیوەست بەمۆبایلی ئایفۆن ١٣یان ئاشکراکردووە، لەناویاندا قەبارەی پاترییەکەی.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەپێگەی "فۆرس"ی ئەمریکیدا هاتووە، قەبارەی پاتری ئایفۆن ١٣ لەهەموو مۆدێلەکانی پێشووتری ئایفۆن گەورەتر دەبێت‌و دەگاتە ٣٠٩٥ مللی ئەمپێر، لەکاتێکدا ئایفۆن ١٢ قەبارەی پاترییەکەی ٢٨١٥ میللی ئەمپێر بوو، واتە بەڕێژەی لە18% بەهێزترکراوە.

تاوەکو قەبارەی پاترییەکە لەمیللی ئەمپێر زیاتربێت، هێزو تەمەنی پاتریەکە زیاتردەبێت، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەرانی کەمتر تووشی کێشە ببنەوە.

لەپێناو بەدیهێنانی ئەوەدا، دەبێت مۆبایلەکە بەراورد بەوانەی پێشووتر ئەستوورتربێت، ئەمەش بەلای بەشێکی زۆر لەبەکارهێنەرانەوە جێگای بێزارییە.

باس لەوەکراوە، پێشبینیدەکرێت ئەپڵ چەندین مۆدێلی ئایفۆن ١٣ دەربکات، لەوانە "مینی ئایفۆن ١٣"، "ئایفۆن پڕۆ ١٣"، "کە پاتری ئەو مۆبایلانەش لەهاوشێوەکانی پێشووتریان گەورەتر دەبێت".

سەبارەت بەڕاستی ئەو زانیاریانە، جۆن پۆرسێر لە تویتێکدا وتویەتی: زانیارییەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە ئایفۆنی نوێ بەراورد بەوانەی پێشووتر ئەستوورتر دەبێت، ئەویش لەپێناوی ئەوەی بتوانێت جێگای پاترییەکی گەورەتر ببێتەوە.

پۆرسێر ئاماژەی بەجۆرێکی نوێی کامێراکردووە کە بەوە جیادەکرێنەوە قەبارەیەکی گەورەتریان هەیە، ئەویش لەپاڵ (notch) لەبەشی سەرەوه‌ی مۆبایلەکە کە لەوانەی پێشووتر بچووکترە.

نۆچ، ئەو بەشەیە کە کامێراو سێنسەرەکانی وەک سینسەری رووناکی‌و مایکرۆفۆن‌و دەنگ‌و ئەوانی تری تێدایە.

کۆمپانیای ئەپڵ ساڵانە لەمانگی سێپتەمبەردا نوێترین مۆبایلەکانی ئاشکرادەکات، بەڵام ساڵی ڕابردوو بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، ئاشکراکردنی مۆبایلە نوێکانی تامانگی ئۆکتۆبەر دواکەوت.

و: ئاکۆ ئاڵی