مانچستەر سیتی پەیکەرێک بۆ ئەگوێرۆ دروست دەکات

وەرزش

13/05/2022‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى مانچستەر سیتی ئینگلیزی وەک رێزێک بۆ ئەو خزمەتەى بە یانەکەی کردوە، لە دەرەوەى یاریگای ئیتحاد پەیکەرێکی بۆ ئەو یاریزانە دروستکرد.

 سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، لە یادی 10 ساڵەی تۆمارکردنی گۆڵە مێژوویەکەی لە تۆڕی گۆڵی کوینز پارک ڕینجەرز و بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ، کارگێڕی مانچستەر سیتی وەک ڕێزلێنانێک پەیکەرێکی شایستەى لە دەرەوەى یاریگای ئیتحاد بۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆ یاریزان و گۆڵکاری مێژووی یانەکەى درووستکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەرپرسانی یانەکە بە ئامادەبونی ئەگوێرۆ پەردەیان لەسەر پەیکەرەکە لابرد کە گوزارشت لە ساتە وەختی تۆمارکردنی گۆڵەکە و ئاهەنگێڕان بە درێسەکەى دەکات کە وەک گۆڵێکی مێژووی لە یادەوەری مانچستەر سیتیدا دەمێنێتەوە.