شارپرێس
لە گوندی کەوڕەبەنی سنووری پارێزگای هەولێر، لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ لە نێوان چەند كەسێكدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران.
ئێوارەی
ئەمڕۆ، لەسەر كێشەی زەویوزار لە
گوندی کەوڕەبەنی سنووری پارێزگای هەولێر، چەند كەسێك لە گوندی دەبێت بەشەڕیان و چەك بەكاردێنن، بەوهۆیەوە چوار كەس
كوژران كە سیانیان برای یەكترن و كەسێكیش
بریندارە.
بەپێی
زانیارییەكان، لە ئێستادا شەڕەكە كۆتاییهاتووە و هێزێكی زۆری ئەمنی گەیشتووەتە
شوێنی ڕووداوەكە.
كوژرانی ئەو
چوار هاوڵاتییە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لەكاتێكدایە ئێواره‌ی دوێنێ له شاری سلێمانی، له‌ئه‌نجامی
روداوێكی ته‌قه‌كردن له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود كه‌سێك كوژراو و كه‌سێكی دیكه‌ش
برینداربو.
ئه‌مڕۆ، قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له بانی مه‌قان به‌هۆی گولـلەی وێڵه‌وه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی
جومعه عه‌لی عومه‌ر له‌دایكبوی 1979 كۆتایی به‌ژیانی هات، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كانی
چه‌مچه‌ماڵ به‌فه‌رمانی دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و توانرا له ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.