بەرشەلۆنە یاریگاکەى بە هاندەرانى دەدات بەکرێ

وەرزش

01/06/2022‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لەپێگەى خۆیەوە بڵاویکردەوە،  یاریگاى کامپ نۆ دەدات بە کرێ بە هاندەرانى یانەکەى تا یاری بکەن.

یانە کەتەلۆنییەکە روونکردوەتەوە کە بۆ ماوەى 60 خولەک هاندەران دەتوانن یاری لەو یاریگایەدا بکەن، بە کرێدانەکەش بە بڕى 300 یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێکى بەشداربوو.

بەرشەلۆنە ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە بەکرێدانەکە لەشەشی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات تا 11ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

هەروەها هاندەران و یاریزانە بەشداربووەکان دەتوانن ژوورى جلگۆرینى یاریگاى کامپ نۆ لە پێش و دواى یارییەکەیان بەکاربهێنن و بۆ ماوەى 15 خولەکیش خۆیان گەرمبکەن پێش دەستپێکردنى یارییەکەیان و هەر یاریزانێک زیاتر لە 40 خولەک یاریکردن مسۆگەر دەکات.

ئەم ئۆفەرەى یانە کەتەلۆنیەکە بۆ هاندەرەکانى، ناوبژیوان و ڕاهێنەر و ئاو و ئامێرى چاودێرى پزیشکى سەرەتایى لەخۆدەگرێت، لەگەڵ سوڕانەوەیەک بە مۆزەخانەى یاریگاکەدا.

س.ـ