شارپرێس:
کۆمپانیای نیسانی یابانیی ئامادەکاریدەکات، بۆئەوەی ئۆتۆمبێلی "Altima"ی نوێ بخاتە بازاڕەوە کە بەیەکێک لەڕکابەرە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی "Camry"ی کۆمپانیای تۆیۆتا هەژماردەکرێت.
بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی دزهیان پێکراوە، ئاڵتیمای نوێ بەراورد بەمۆدێلەکانی پێشووتر گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەرداهاتووەو قەبارەکەی گەورەتر بووە، جگەلەوەی ڕووی پێشەوەی عەتەرەیەکی شێوە پیتی Vی بۆکراوەو لایتی پێشەوەو دواوەی جۆری "لێد"ی پێشکەوتوون.
جگەلەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە داشبۆردێکی تەواو نوێی لێخوڕینی بۆ دابینکراوە، بەشێوەیەک شاشەیەکی تەچ ماڵتی میدیای پێشکەوتووی لەناوەڕاستی داشبۆردییەکەدایە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی بێتەل لەگەڵ مۆبایلو ئامێرە زیرەکەکاندا کۆننێکت بێت.
دیارترین ئەو تەکنەلۆژیایانەی لەئۆتۆمبێلەکەدا هەیە، سیستەمی پێشکەوتووی سەلامەتیی وەک Safety Shield 360 هەیە کە دەستەبەری سوکانکردنی ئۆتۆماتیکی لەبارودۆخی نائاساییدا دەکات، تەنانەت کاتێک ئۆتۆمبێلەکەش پێچەوانە دەبێتەوە، هەروەها سیستەمی خێرایی گونجاویی ProPilot، سیستەمی خاڵی کوێر، کامێرای دەوروبەری ئۆتۆمبێلو هەستەوەرەکانی ڕووناکیو باران بۆ مەودای پێشەوەو دواوە.
ئەم ئۆتۆمبێلە بەبزوێنەری بەنزینی 2.5 لیترو هێزی 185و 191 ئەسپ، لەگەڵ دوو سیستەمی پاڵنانی پێشەوەو چواریی دەخرێتە بازاڕەوە، هەروەها مۆدێلی وەرزشیەکەشی بەبزوێنەری 2.0 VC-Turbo دەخرێتە بازاڕەوە کە هێزێکی بەقەبارە 251 ئەسپ بەرهەمدەهێنێت.
و: ئاکۆ ئاڵی