شارپرێس:
کۆمپانیای هواوی چینی، کاتژمێرە هۆشمەندە نوێیەکەی بەناوی Watch 3 Pro New خستە بازاڕەوە، کە ڕێگە بەبەکارهێنەرەکەی دەدات شیکاری ئەلکترۆکاردیۆگرام لەڕێگای مەچەکەوە ئەنجامبدات، ئەوە جگە لەپشکنینی تەندرووستیی لوولەکانی خوێنو ئەنجامدانی پشکنینی ورد بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، ئەوە جگە لەچاودێریکردنی لێدانی دڵو ڕێژەی تێربوونی ئۆکسجین لەخوێندا بەدرێژایی ڕۆژ.
هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری کاتژمێرەکەن بریتیین لەبوونی سێنسەری پێوانی پلەی گەرمیی جەستەو نەخشەی 328 یاریگای گۆڵفو ئەرکی GPS.
بەهۆی ئەوەی کاتژمێرەکە پشت بەسیستەمی بەگەڕخەری HarmonyOS 3 دەبەستێت، بۆیە دەتوانرێت بەشێوەیەکی ئاسان بەچەندین ئامێری ئەلیکترۆنیی تری وەک ئامێرەکانی لەشڕێکیو بیستۆکەوە ببەسترێتەوە. کاتژمێرە نوێکە دیزاینێکی کەشخەی هەیەو بۆدییەکەی لەمادەی هەرە کوالێتی باش دروستکراوە، وەک تیتانیۆمو سیترامیکو شووشەی یاقوت.
ئەوەش هاتووە، مۆبایلەکە شاشەیەکی لەمسیی ئەمۆلێدی قەبارە 1.43 ئینچی هەیە کە بەکوالێتی 466×466 پێکسڵ کاردەکات، هەروەک کاتژمێرەکە ئەرکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی eSIM جێبەجێدەکاتو تەکنیکی NFCو دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکانی لەسەرە.
و: ئاکۆ ئاڵی