شارپرێس:
ڕۆژى 20ى ئه‌م مانگه شێروان شێروانى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌زیندانه، چوار ساڵى دیكه‌ش سزاى زیندانیكردنى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ڕێكخراوێكى ئه‌مریكیش ورده‌كاریی پرۆسه‌كه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌وشى ناو دادگا له‌سه‌ربازگه ده‌چوو، ده‌شڵێت، "هه‌رێمى كوردستان شوێنێكى سه‌لامه‌ت نییه بۆ ڕۆژنامه‌وانان‌و ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌وانیش هه‌رێمیان به‌جێهێشتوه".
20ى ئه‌م مانگه لەلایەن دادگاى هەولێرەوە سزاى چوارساڵى دیکە زیندانیی بەسەر شێروان شێروانى سەپێنرا، پارێزەران‌و چالاکوانانیش بڕیارەكه بەبڕیارێکى سیاسی ناودەبەن.
لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا پارێزه‌رى شێروان شێروانى رایگەیاند، بەگوێره‌ى دوو مادەى 298و 295 سزاى شێروان شێروانى دراوەو بەگوێره‌ى یەکێک لەو مادانە دوو ساڵ‌و شەش مانگ‌و بەگوێره‌ى مادەیەکى دیکەش ساڵێک‌و شەش مانگ سزادراوە.
ڕێكخراوى سى پى تى ئه‌مریكى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى له‌باره‌ى ئه‌و دادگاییكردنه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له 15 چه‌كدارو سه‌رباز له‌ناو هۆڵى دادگا بون‌و زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى دادگا بڵاوه‌یان پێكرابوو، ڕه‌وشه‌كه له‌ناو سه‌ربازگه ده‌چوو، نه‌ك دادگا".
ده‌شڵێت، "چۆن كه‌سێك له‌ژینگه‌یه‌كى سه‌ربازگه‌ییدا به‌و شێوه‌یه به‌رگرى له‌خۆى بكات‌و ده‌توانێت ئه‌وكاره بكات، له‌هه‌موى كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه، پارێزه‌رانى به‌رگریكاریش نه‌یانتوانى پێشوه‌خته هیچ په‌ڕاوێك ببینین، ئیتر چۆن بتوانن به‌رگرى له‌شێروانى بكه‌ن كه نه‌زانن تۆمه‌ته‌كه‌ى خراوه‌ته پاڵى چییه، به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى ئێمه بینیمان زۆر نا دادپه‌روه‌رى بوو".
سى پى تى باس له‌وه‌ده‌كات، تۆمه‌تێك خرابوه پاڵ شێروانى، كاتێك به‌حساب شایه‌ده‌كان بانگ‌كران، ئه‌وان پێچه‌وانه هاتنه ده‌نگ‌و بێتاوانى شێروان شێروانیان سه‌لماندو جه‌ختیانكرده‌وه ئه‌وان شێروانیان كردوه به‌بریكارى خۆیان‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واژۆیان ته‌زویر نه‌كراوه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "زۆر نیگه‌رانین له‌دۆخى زیندانیان‌و ته‌ندروستیان، ئه‌و مافه‌ى پێویسته ده‌ستیان پێى بگات پێى ناگات‌و زیندانیان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، سیستمى دادوه‌رى له‌هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نییه، حزبه سیاسییه‌كان ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن‌و دادوه‌ران به‌كارده‌هێنن بۆ سزادان، به‌گشتیش حكومه‌ت دادگا به‌كارده‌هێنێت بۆ سته‌م‌و نادادى‌و سزادانى ده‌نگه ناڕازیه‌كان، ڕۆژنامه‌وانانى سه‌ربه‌خۆو شێروان شێروانى به‌ئامانجگیراون هه‌رێم سه‌لامه‌ت نییه بۆ ئازادیخوازان‌و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ڕاستیه‌كان بڵێن".
وه‌ك سى پى تى ئاشكرایكرد، "9 ڕۆژنامه‌نوس هه‌رێمیان جێهێشتوه له‌شه‌ش مانگى ڕابردودا به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر خۆیان خێزانه‌كانیان، ڕۆژى دادگاییه‌كه‌ش شێروانى به‌ده‌نگى به‌رز وتى من نه‌شكاوم ئێوه شكاون".
سى پى تى ئه‌وه‌ش باسده‌كات، "به‌ته‌واوى سیستمى دادوه‌رى شكستیهێناوه، چونكه سه‌ربه‌خۆ نییه‌و سیاسیه‌كان فشاریان له‌سه‌ر دروستكردون، له‌مڕوه‌وه داواى ئازادكردنى شێروان شێروانى ته‌واوى زیندانیانى بادینان ده‌كه‌ین، داوا له‌كونسوڵخانه‌كان ده‌كه‌ین بێنه ده‌نگ‌و داواى ئازادكردنى ڕۆژنامه‌نوسانى زیندانیكراو بكه‌ن".
