مەكتەبی سیاسیی زەحمەتكێشان: هێرشەكەی سەر كەنەكە دەستدرێژییە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كوردستان

کوردستان

18/09/2023‌ 834 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند "تیرۆركردنی دەنیز جەودەت بولبل بە توندی شەرمەزار دەكەین".

مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی ئەیلولی 2023 دەنیز جەودەت بلبل ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە نووسینگەی فەرمی KNK لە شاری هەولێر تیرۆركرا. ئێمە لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەم كارە  تیرۆرستییە ترسنۆكانەیە بە توندی پڕۆتستۆ و شەرمەزار دەكەین، ئەم كارە تیرۆرستییە، هەر تاوان و دەستدرێژی نییە بۆ سەر گیانی مرۆڤێكی سڤیل ، بەڵكو دەستدرێژیە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كوردستان".

دەشڵێت "داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین تاوانباری ئەم تاوانە تیرۆرستییە بە زووترین كات بدۆزنەوە و بدەنە دەست یاسا و سنوورێك دابنرێت بۆ تیرۆركردنی خەڵكی سڤیل و ئازادیخوازی پارچەكانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان".

بەپەلە