شارپرێس:
گۆڤاری "Helpraxisent"ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، چالاکیی جەستەییو کەمکردنەوەی فشاری دەرونییو خواردنی خۆراکی تەندروست لەسەر بنەمای بڕێکی زۆر لەخۆراکە ڕوەکییەکان، دەتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر ڕێگریی لەتوشبون بەنەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکان بکەن.
گۆڤارە ئەڵمانییەکە پشتی بەتوێژینەوەیەک بەستوە کە تیمێکی توێژینەوەی کۆلێژی پزیشکیی لەزانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکا ئەنجامیانداوەو تێیدا دەرکەوتوە، کە خۆراکی دەریای ناوەڕاست کاریگەریی پارێزەری هەیە لەدژی نەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکانو یەکێکە لەڕێگه کاریگەرەکان بۆ پاراستنی دڵو خوێنبەرەکان دادەنرێت.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستوە کە چالاکیی جەستەیی گونجاو مەترسیی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە، کردنی وەرزشی مامناوەند بەسە بۆ بەدەستهێنانی کاریگەریی ئەرێنیو سەرکەوتنی بەردەوام بەسەر پلیکانەدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکان.
لەم چوارچێوەیەدا پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەداوە، فشاری دەرونیی پەیوەندییەکی نزیکی بەنەخۆشیەکانی دڵو خوێنبەرەکانەوە هەیە، هەروەها هۆرمۆنەکانی سترێس ئەگەری توشبون بەبەرزی پەستانی خوێنو نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن، بۆیە کەمکردنەوەی فشاری دەرونیش گونجاوە بۆ ڕێگریکردن لەکێشەکانی دڵو خوێنبەرەکان.
و: ئاکۆ ئاڵی