ژماره‌ى قوربانیانى پێكدادانه‌كه‌ى سوه‌یدا بۆ 101 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌

جیهان

14/07/2025‌ 3801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەئەنجامی شەڕو پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکان لەسوەیدا لەباشوری سووریا، 21 کەس کوژراون‌و زیاتر لە80 کەسی دیکەش برینداربون.


ڕوانگەكه‌ ده‌ڵێت:"توندوتیژییەکان لەپارێزگای سوەیدا چڕبونەتەوە، ئەمەش لەدوای ڕفاندنی گەنجێکی دروزی لەسەر ڕێگه‌ی خێرا کە دیمەشق‌و شاری سوەیدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە".

بەگوێرەی ئاماری ڕوانگەو چالاکوانانی خۆجێیی، لانیکەم 21 کەسی پێکهاتەی دروز کوژراون‌و هاوکات زیاتر لە 80 کەسیش برینداربون.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی ئەو ناوچە ناردوە.

لای خۆیەوە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری ئاشكرایكردوه‌، لەشەڕو پێکدادانەکانی سوەیدا، 21 کەس کوژراون‌و 80 کەسیش بریندارن.

بەپەلە