شارپرێس:
شەڕی نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و چەکدارانی
دروزەکانی پارێزگای سوەیدا بەردەوامە و تاکو ئێستا نزیکەی 65 کەس کوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی
بەوەکرد، نزیکەی 48 کاژێرە شەڕی نێوخۆیی لە پارێزگای سوەیدای سوریا بەردەوامە، لەئەنجامیدا
تاکو ئێستا 64 کەس کوژراون، کە زۆرینەیان لە دروزەکانی پارێزگای سوەیدان.
بەگوێرەی ئاماری ڕوانگەی
سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی قوربانییانی شەڕەکەی سوەیدا تاکو ئێستا بەمشێوەیەیە:
64 کوژراو لەهەردولا
48 کوژراو لە دروزەکانی
سوەیدا کە دوو منداڵ و ژنێکیان تێدایە.
10 کوژراو لە دەشتەکی
(بەدەوی)یەکان.
6 کوژراو لە هێزەکانی
سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.
دەیان بریندار کە ژن و منداڵیان تێدایە.