هێزەكانی ئەمریكا دەستیان بەكشانەوە كرد

عیراق

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیا عێراقییەکان ئاشكرایانكرد، هێزەکانی ئەمریکا لەبنکەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار لەڕۆژئاوای عێراق دەستیان بەکشانەوە کردوە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە،هێزەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو دەستیان بە شانەوە کردوە لەبنکەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبارو دەشڵێن، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لەو بنکەیەدا بۆ یەکەمجارە ڕودەدات کە کارمەندیش بگوازنەوە، بەجۆرێک لەجارەکانی دیکەدا تەنها ئامێریان گواستوەتەوە.

ئەوەش ئاشكرابوە، تا سەرەتای مانگی ئەیلول، هێزەکانی ئەمریکا بەیەکجاریی بنکەی عەین ئەسەد چۆڵ بکەن و لە ١٥ـی ئەیلولیشدا بنکەکە بەتەواوەتی دابخرێت.

کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی پێشوی نێوان بەغدا و واشنتۆن دێت کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق و گۆڕینی هاوکارییەکانە بۆ بواری ئەمنی.
ش.ح