شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرایكردوه، هه‌ریه‌ك له‌لاهور شێخ جه‌نگى‌و برا ده‌ستگیركراوه‌كانى، بۆ چه‌ند ساڵێك زیندانیده‌كرێن، ده‌شڵێت:"ئەو ئۆپەراسیۆنەى كرایه‌سه‌ر لاله‌زار، ئاشکراکردنی ململانێیەکی قووڵی ناو حزبەکەیە لەسلێمانی لەنێوان برا دوژمنەكاندا".
ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا به‌ناونیشان (جەنگی برا دوژمنەكان لەسلێمانی كە ساڵانێك بەرژەوەندیی ئەمنیی‌و سیاسی‌یان بەشكردبوو) ده‌ڵێت:"دانیشتوانی سلێمانی توشی شۆکبون بەو پێکدادانە خوێناوییەى ڕویدا له‌شاره‌كه‌یان".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "دانیشتوانی سلێمانی توشی شۆکبون بەپێکدادانێکی خوێناوی کە یەکە ئەمنییە حکومی‌و حزبییەکان تێیدا بەشداربون، بەرلەوەی بۆیان ئاشكرابێت شەڕی نێوان ئامۆزاکانی ناو خێزانی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کۆچ‌کردوی عێراق بوە".
بۆ ورده‌كاریى به‌ر له‌پێكدادانه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"لەئێوارەی پێنجشەممەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، دەرچونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پەرەیسەند بۆ پێکدادان‌و گەمارۆدانی دراماتیکیی هۆتێلێک لەسەنتەری شارەکە، کە بەدەستگیرکردنی شێخ جەنگی، كە یەكێكبوو لەسەر سەرکردە دیارەكانی ئەو حزبە کۆتاییهات".
سه‌باره‌ت به‌زیانه گیانیه‌كانى پێكدادانه خوێناویه‌كه نوسیویه‌تى، "لەئەنجامی ئەو ڕوبەڕوبونەوانە لانیکەم سێ کەس كوژراون‌و نزیكه‌ى 20 كه‌سى دیكه‌ش برینداربون، لەكاتێكدا كە ستونی دوکەڵ لەسەنتەری شارەوەكەوە بەرزدەبوەوە، هێزە ئەمنییەکان سەرجەم دەروازەکانی چونە ژورەوەی سلێمانییان داخست".
وه‌كو شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسیكردوه، "هێزە ئەمنییەکان ئەو شوێنەیان ئاشکرانەکردوە کە شێخ جەنگی‌و دوو براکەی بۆی گواستراونەتەوە، بەڵام ئه‌وه ئاشكرابوه، لاهور شێخ جه‌نگى‌و برا ده‌ستگیركراوه‌كانى، ڕەنگە ڕوبەڕوی سزای چەند ساڵێك زیندانی ببنەوە، بەهۆی ئەوەی بەداڕشتنی پیلان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئاسایش تۆمەتباركراون".
چاودێرانی سیاسی وایدەبینن، ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئاشکراکردنی ململانێیەکی قووڵی ناو حزبەکەیە لەسلێمانی لەنێوان برا دوژمنەكاندا، کە ساڵانێک بەرژەوەندی ئەمنیی‌و سیاسی‌یان بەشكردبوو.
