ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌دامه‌زراوه‌یه‌كى نه‌وتى ئه‌مریكا ڕویدا

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەکی گەورە لەناو دامەزراوەیەکی نەوت، لەویلایەتی لویزیانای ئەمریکا ڕویداو ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.


بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەمریکا، تەقینەوەکە لەکۆمپانیای سمیتی ساپلای لەشاری ڕۆزلاند لەپارێزگای تانگیپاهوا ڕویداوە، کە تایبەتە بەبەرهەمهێنانی پێکهاتە نەوتییەکان‌و ڕۆنی ئۆتۆمبێل.

بەرپرسانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەو فریاکەوتن چونەتە شوێنی ڕوداوەکە بۆ کۆنترۆکردنی ئاگرەکە، ئاماژەیان بەوەشکردوە، کارگەکە نزیکەی 400 کرێکاری تێدابوە.

تۆڕی ئێن بی سی-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسان فەرمانیان بەدانیشتوانی نزیک کۆمپانیاکە کردوە بۆئەوەی ناوچەکە چۆڵبکەن.

شارەوانی تانگیپاهوا ڕایگەیاند، دەیان تیمی فریاکەوتن‌و ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنێ ڕوداوەکە، هەروەها داواشی لەدانیشتوانی ناوچەکە کردوە، دەستبەجێ لەناوچەکە دوربکەونەوە.

ڕۆبی میلەر بەرپرسی پارێزگاکە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕوداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوەو هۆکاری تەقینەوەکەش ڕون نییە.