شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە کۆمپانیای هانت ئۆیلی ئەمریکی، دوای نزیکەی مانگێک لەهێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم، دەستپێکردنەوەی کارەکانی ڕاگەیاند.
وتەبێژی کۆمپانیاکە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسهیكردوهو وتویهتى، "پێشبینیدەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەی نەوتی باعەدرێ لەقەزای شێخانی سەر بەپارێزگای دهۆک، بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی".
دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیای هانت ئۆیل، دوای ڕاگەیاندنی هاوشێوەی کۆمپانیای DNOی نەرویژی دێت کە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لەهەرێم ڕاگەیاند.
بەرپرسانی وزە، مانگی ڕابردوو بەئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتبوو، هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکە بوەتە هۆی کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم بەڕێژەی نزیکەی 140 هەزار بۆ 150 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.
لەماوەی مانگی تەمموزدا، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیاتر لە 20 هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان کرایەسەر، بەوتەی لایەنە ئەمنییەکان.
هێرشەکان زیانی مادی بەکێڵگەکانو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت گەیاند، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کەمبوەوە لەهەندێک کێڵگە کارەکانی بەتەواوی ڕاگیرا.
