شارپرێس:
نوێنه‌رى ئه‌مریكا له‌سوریا هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى شێوازى ئیداره‌دانى سوریاوه ده‌گۆڕێت‌و ده‌ڵێت:"سوریا پێویستی بەشتێکی نزیک لەیەکێتییەکی فیدراڵیی هەیە".
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست له‌زارى تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، "سوریا پێویستی بەدیلەکانی دەوڵەتی مەرکەزیی هه‌یه".
وتوشیه‌تى، "سوریا پێویستی بەشتێکی نزیک لەیەکێتییەکی فیدراڵی هەیە، دۆخى سوریا ئه‌وه ده‌خوازێت".
نێردەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوه، "بەدیلەکانی دەوڵەتی مەرکەزیی له‌سوریا ڕێگە بەهەموو سورییەکان دەدات کەرامەت‌و کولتور‌و زمانی خۆیان بپارێزن بەبێئەوەی هەڕەشە له‌سه‌ر هیچیان دروستبێت".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى تۆم باراك له‌كاتێكدایه، دواى كۆبونه‌وه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌دیمه‌شق له‌مانگى ئادارى ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاندبوو، سوریا جیاوازه له‌عێراق‌و ده‌بێت ئه‌و وڵاته به‌مه‌ركه‌زیه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت، واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌دیمه‌شق بێت.