فراکسیۆنی دەم پارتی مەرجێکی نوێ بۆ ئاشتی ئاشکرادەکات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 223 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند، گەیشتنی پرۆسەکە بەم قۆناغە گرنگ و مێژووییە، بەڵام پێویستە کۆمیسیۆن بە جددیەتی زیاترەوە کارەکانی بکات و کاتی ئەوە هاتووە سەرنج بخاتەسەر بابەتە بنەڕەتییەکانی پرۆسەکە، کە دیدارکردنی موخاتەبەی سەرەکی پرۆسەکە ئۆجالانە.

هەروەها سەزای تەمەلی ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن گوێی لە شاندی ئیمڕاڵی گرت، ئەم هەفتەیە شاندەکە دێن و تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول گوێگرتن لە شاندەکە درێژەی دەبێت. 

دەشڵێت، گوێگرتنی کۆمیسیۆن لە بەشەکانی کۆمەڵگە گرنگە، بەڵام کاری بنەڕەتی کۆمیسیۆن ئامادەکردنی پێشنیارنامەیەکە دەربارەی هەموارکردنەوە یاساییە پێویستییەکانی ئەم قۆناغەیە.

سەزای تەمەلی دەڵێت، بۆ ئەوەی کارەکانی کۆمیسیۆن بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببینێت، دەبێت دیداری ئۆجالان بکات "دەبێت کۆمیسیۆن بە ڕێکوپێکی دیداری بەڕێز ئۆجالان بکات کە موخاتەبی سەرەکی ئەم پرۆسەیەیە. پێویستە ڕێکارەکانی دیدارەکە بڕەخسێندرێت. کۆمیسیۆنەکە تا لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا دیدار نەکات ناتوانێت پەرە بە کارەکانی بدات. ئەنجامدانی دیدارێکی لەو شێوەیە، چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە و کارەکانی کۆمیسیۆن ئاسان دەکات. مەرجە ئەو دیدارە.
ئ.ه