شارپرێس:
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له‌كه‌نارى ڕوبارى فورات جوڵه‌ى به‌هێزه‌كانى كرد به‌ئاراسته‌ى زیاتر به‌هێزكردنى‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، هه‌سه‌ده پێگەکانی خۆی لەکەناری ڕوباری فورات لەدێرەزورو ڕەققە بەهێزتركردوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش زانراوه، سه‌ربارى زیادكردنى ژماره‌ى هێزه‌كانى، هه‌سه‌ده چه‌كى قورسیشى بۆ ئه‌و پێگه سه‌ربازیانه‌ى گواستوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌م جوڵه‌یه‌ى هه‌سه‌ده، دوای جموجوڵە دیارەکانی ئەمدواییەی داعش‌و بەشێک لەچەکدارانی هۆزەکان دێت.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات، ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه، کەتیبەی قەناس بەدەستەکانی هه‌سه‌ده گه‌یشتونه‌ته گونده‌كانى ڕۆژهەڵاتی دێرەزور.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیكرده‌وه، كه‌تیبه‌ى قه‌ناسى هه‌سه‌ده كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ سنورى دێره‌زور نزیکەی 800 چەکداری شارەزان‌و كه‌سانى زۆر به‌ئه‌زمونن لەبەکارهێنانی چه‌كى جۆرى قەناس.
سه‌ربارى ئه‌و یه‌كه‌یه، یه‌كه‌ى زرێپۆشیشى به‌هه‌مانشێوه بۆ دێره‌زور گواستوه‌وه كه ئه‌م یه‌كه‌یه تایبه‌ته به‌پشتیوانی لەئۆپەراسیۆنەکان‌و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی.
