سوپای ئیسرائیل گەیشتە دیمەشق

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3266 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشوری سوریا زیادکردووەو زنجیرەیەک لەشکرکێشی بۆ سەر سنوری دیمەشق و قونەیترە کردووە.

 تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە، هێزێکی سەربازی ئیسرائیل کە پێکهاتووە لە 11 ئۆتۆمبێل و زیاتر لە 60 سەرباز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چوونەتە ناو شارۆچکەی بەیت جین لە ڕۆژئاوای دیمەشق.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەی بەیت جین بە ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سوریایان ڕاگەیاندووە، هێزەکانی ئیسرائیل  لە ڕێگەی بڵندگۆوە داوای لە دانیشتووانی شارەکە کردووە کەسێک بنێرن بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکات.

بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ، هێزێکی ئیسرائیلی چوونە ناو گوندی عەین ئەلعەبد لە سنوری قونەیترەو هەڵیانکوتایە سەر کۆمپانیای سەربازی ئەلقەنتەر، لەوێ پێش کشانەوە گەڕانیان ئەنجامدا. 

هەروەها هێزەکانی دیکە چوونەتە ناوچەی تەلئەحمەری ڕۆژهەڵات بە بیانووی گەڕان بەدوای کەسانی داواکراودا ماڵی مەدەنیانیان پشکنی.
ئ.ه