سه‌رۆكى هه‌رێم زانیاریى له‌باره‌ى موچه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ولێرو به‌غدا نزیكن له‌كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم"، ده‌شڵێت:"خۆم وای دەبینم ئیشاڵا لەماوەیەكی نزیكدا بابەتی موچە چارەسەر دەبێت".


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "وەکو ئاگادارن، هەرێمی کوردستان‌و بەغدا لەگفتوگۆی چڕدان بۆ چارەسەری کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

وتیشى، "ئێمە نزیکین، هیوادارین نزیک بین بگەینە چارەسەر، یەکەم ئەولەویەتی حکومەتیش ئەوەیە چۆن کێشەی موچە چارەسەربکات".

لەبارەی هەناردەکرنەوەی نەوتیش جه‌ختیكرده‌وه‌، "هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە بەزوترینکات ببینین نەوت لەبۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت".

له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتى، "خۆم وایدەبینم، ئیشه‌ڵڵا لەماوەیەكی نزیكدا بابەتی موچە چارەسەر دەبێت".