شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە بۆردومانکردنی کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر، نیگەرانی خۆی لەکردنەئامانجی کەسانی بێ تاوان دەربڕی و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە هێرشێکدا بۆ سەر کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لەغەززە ڕۆژنامەنووسان و تیمی پزیشکی کرانه ئامانج.
ڕۆژی دووشەممە سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە خان یونس لە غەززە ئەنجامداوە.
ئایال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، فەرمانی داوە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئەنجام بدرێت. وتیشی، ڕۆژنامەنووسان بەو شێوەیە ناکەنە ئامانج و تا ئەو جێگایەی بتوانن کار بۆ کەمترین زیان دەکەن".
ئ.ه