شارپرێس:
به‌ره‌به‌یانى هه‌ینى ڕابردوو، ده‌نگى تۆپ‌و ته‌قه‌و دوكه‌ڵى جه‌نگ ئاسمانى شارى سلێمانى گرت، له‌نێو ئه‌و جه‌نگه‌ى ڕویدا، چیرۆكێكى سه‌رنجڕاكێش هه‌یه، ئه‌ویش (ئەحمەد ئەسەف هەورامی)یه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى لاله‌زار كه توانیویه‌تى له‌ناو ئه‌و ئاگربارانه، خۆیى‌و 17 كه‌سى لاله‌زار ده‌رباز بكات، كه یه‌كێكیان برایه‌كى لاهور شێخ جه‌نگى بوه.
هانا چۆمانى ڕۆژنامه‌نوس ئاشكرایكردوه، بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر گفتوگۆیه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ ئەحمەد ئەسەف هەورامی كردوه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت، له‌و گفتوگۆیه‌دا ورده‌كاریى ڕوداوى هێرش‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیان باسكردوه.
ڕۆژنامه‌نوسه‌كه له‌زارى فه‌رمانده هه‌ورامیه‌كه‌ى لاله‌زاره‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه، "جگە لەسەدان درۆن، دەبابەیەکیان بەکاردەهێنا 20 ساڵە لەناو چەک‌و جەنگم شتی وام نەدیوە".
سه‌باره‌ت به‌دوایین دیدارى فه‌رمانده هه‌ورامیه‌كه‌و لاهور شێخ جه‌نگى، وتویه‌تى، "دواینجار کاک لاهورم بینی، سەعات دوى شەو بوو، ئیدی ماڵ‌ئاوایم لێکردو چومە ساتری خۆم".
ئەحمەد ئەسەف هەورامی چیرۆكى ده‌ربازبونى خۆیانى بۆ هانا چۆمان گێڕاوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تى، "17 کەسم بەته‌كنیكێكى جیاواز دەربازکرد به‌جلوبه‌رگى هێزه‌كانى كۆماندۆوه به‌بێئه‌وه‌ى هیچكام له‌هێزه‌كانى به‌رامبه‌ر هه‌ستمان پێبكه‌ن".
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌و 17 كه‌سه‌ى كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده هه‌ورامیه‌كه‌ى لاله‌زاردا بون، ئاسۆ شێخ جه‌نگى براى لاهورى شێخ جه‌نگى بوه.
ئەحمەد ئەسەف هەورامی باسى له‌وه‌شكردوه، "دوو هۆکار هەبوو بۆ ئەوەی معادەلەکە وای لێبێت، ئەوانەی لەشەڕەکە بون بەس مودەڕەعەو دەبابەیان پێنەبواییە، باوک‌و باپیریشیان نەیاندەتوانی بێنە ناو لالەزار، چونکە هەمویان باش باش دەناسم بایی چەندن‌و تەڵەبەی خۆم بون".
وه‌كو فه‌رمانده هه‌ورامیه‌كه وتویه‌تى، "سێ سەعات‌و 20 دەقە بەشەش ئاڕ بی جی‌و 10 ڕومانه‌و ئێم فۆڕ شەڕمان بەرامبەر جۆرەها باجەرو تانک کرد".
