شارپرێس:
مەکتەبی سیاسیی پارتی لەسەر ڕوداوەکانی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایدهگهیهنێت، "جهخت لهسهر سەروەریی یاساو پاراستنی ئارامیو سەقامگیریی شاری سلێمانی دهكهینهوه".
بەرەبەیانی ڕۆژى هەینی ڕابردوو، زیاتر لە 10 هەزار کەس لەدژەتیرۆر، کۆماندۆو ئاسایشی یەکێتیی بەتانک، تۆپ، درۆنو دۆشکەو بیکەیسیو چەندین چەکی جیاوازەوە هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزارو شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی.
لهو ڕوهشهوه مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، "ئەنجامو لێکەوتەکانی ڕوداوەکەی بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025 لەشاری سلێمانی کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بوە هۆی نیگەرانیی خەڵکی سلێمانیو تەواوی هەرێمی کوردستان".
لەپەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتوە، "هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستورییو بەرهەمی تێکۆشانو قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانەو خاوەنی دامەزراوەی شەرعیو یاساییە، جەخت لەسەروەری یاساو پاراستنی ئارامییو سەقامگیریی شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتیو هەرێمەکەمان بەگشتیی دەکەینەوە".
مهكتهبى سیاسیى پارتى دهڵێت:"پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازییو کێشەکان بەڕێگهی دیالۆگو لێکتێگەیشتن بێت، هەر کارو کاردانەوەیەک کاریگەریى خراپی لەسەر سەقامگیرییو پێکەوەژیانو ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بەباشی نازانین".
ئهوهش هاتوه، "لەنیگەرانییو دڵەڕاوکێی خەڵک تێدەگەین، لەپێناو هەرێمەکەمانو ئارامیی دەرونی هاوڵاتیانی هێژا، داوامان لەهەمولایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرنو پارێزگاری لەسەروەری یاساو دامەزراوەکان بکەن، هەر جۆرە گرژییو هێرشێکی میدیایی خزمەت بەهەرێمی کوردستان ناکاتو پێویستە ڕابگیرێت".
