ترەمپ: ڕەوشی غەززە مەترسیدارە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، دۆخی کەرتی غەززە مەترسیدارەو کەمتر لە 20 بارمتە هەیە و بڕیارە بگەڕێندرێنەوە.

ترەمپ لەلێدوانێکدا لە کۆشکی سپی ناڕەزایی خۆی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل دەربڕی کە نەخۆشخانەی ناسری لە غەززە کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی ٢٠ کەس لە نێویاندا پێنج ڕۆژنامەنووس هەن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بێ ئاگا بوو لەو هێرشە.

ترەمپ لەبارەی ڕەوشی غەززە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "من دڵخۆش نیم بەو ڕەوشە، نامەوێت بیبینم. لە هەمان کاتدا، دەبێت کۆتایی بەم کابوسەکە بهێنین".
ئ.ه