بارزانى له‌باره‌ى ڕوداوەکەی لالەزار په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 14233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ڕوداوەکەی لالەزار له‌شارى سلێمانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئه‌وه‌یه‌، هەموو شتەکان بەشێوەی یاسایی بەڕێوەبچێت، هەرچی ڕوبدات ده‌بێت یاسا سەروەربێت".

 
دواى ڕوداوه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى هه‌ینى ڕابردوى شارى سلێمانى‌و به‌كارهێنانى هێزو شه‌ڕێكى قورسى چه‌كداریى، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم‌و هاوكات فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و وتى:"ئیشه‌ڵڵا چارەسەر دەبێت، ئەوەی گرنگە سەروماڵی هاوڵاتییان بپارێزرێ‌و بابەتەکە رێڕەوی یاسایی وەربگرێت".

بارزانى وتیشى، "لەهەموی گرنگتر ئەوەیە، دەبێت یاسا سەروەربێت، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ گرنگە قانون مەجرای خۆی بگرێت‌و بەشێوەیەكی یاسایی ئەم بابەتە چارەسەربكرێت".