شارپرێس:
فڕۆكەكانی ئیسرائیل پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشێكی چڕیان كردەسەر شاری سەنعای پایتەختی یەمەن.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی حوسییەكان زنجیرەیەك هێرشی چڕ كراوەتەسەر چەند پێگەیەك لە شاری سەنعا لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە.
سەرچاوەكان دەڵێن وێستگەیەكی كارەبا و نەوت و بنكەیەكی موشەكی لەنزیك سەرۆكایەتی لە سەنعا و چەند پێگەیەكی دیكە كراونەتە ئامانج.
هەروەها سەرچاوەكانی میدیای ئیسرائیل باسیان لەوەكردووە، فڕۆكەكانی ئیسرائیل زیاتر لە 50 هێرشیان كردووەتەسەر سەنعا لەوانە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی ئەوەش وەك پەیامێك بۆ حوسییەكان كە ئیسرائیل چاوی لە سەركردەكانیانە.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل كۆتایهاتنی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكەی ئەمڕۆی لە سەنعا راگەیاند و دەشڵێت لەم ئۆپەراسیۆنەدا هیچ سەركردەیەكیان بەئامانج نەگرتووە.
ئ.ه