كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق گومان دروست دەكات

عیراق

24/08/2025‌ 1884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:

ئیبراهیم سەراج، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ئەمڕۆ یەكشەممە  ڕایگەیاندووە، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەكانی عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا، ئەگەر بە ڕاستی جێبەجێ بكرێت  سوودی بۆ سەروەری عێراق هەیە.

ئیبراهیم سەراج، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ئاماژەی بەوەكرد، "كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەكانی عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا، ئەگەر بە ڕاستی جێبەجێ بكرێت  سوودی بۆ سەروەری عێراق هەیە، ئەم سەروەرییە بە ناتەواوی دەمێنێتەوە، مەگەر كۆنترۆڵی ئاسمانی عێراقیش نەگرێتەوە".

پێشتریش سەرچاوە سیاسییەكان بە كەناڵی سكای نیوز عەرەبییان ڕاگەیاندبوو، واشنتۆن بڕیارێكی لەناكاوی داوە بۆ كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی لە بنكەكانی عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا، بەرەو هەرێمی كوردستان.

ئەو شرۆڤەكارە سیاسییە عێراقییە ئاماژەی بەوەشكردووە، گومان هەیە لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا و تا ئێستاش حكومەتی عێراق كشانەوەی هێزەكانی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە تائێستا رون نییە كە ئایا ئەمریكا بەتەواوەتی دەكشێتەوە یان نا، سەبارەت بە كۆنترۆڵی ئاسمانی عێراقییش هیچ رونكردنەوەیەك نەدراوە.

پێشتر ئێران و بەغدا دژایەتی خۆیان بۆ بەكارهێنانی ئاسمانی عێَراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشی سەر ئێران راگەیاندبوو.
ئ.ه