شارپرێس:
لەبارەی چاكسازییه‌كانی پێشمه‌رگه كۆبونەوەیەك لەنێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدراو تێیدا بڕیاردرا هه‌موو پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه، ته‌نیا یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاریان هه‌بێت و داواش له حكومه‌تی فیدڕاڵ كرا موچه و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌سوپای عێراق یه‌كبخرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری، ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌به‌دواداچونی ڕێكارو هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و ژماره‌یه‌ك بڕیاری درا".
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختیی له‌پێویستیی ته‌واوكردن و سه‌رخستنی هەنگاوەكانی پرۆسه‌ی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە كردوەتەوە".
هەر لەو كۆبونەوەیەشدا چەند بڕیارێك دران، لەوانە، یه‌كخستنی یه‌كه ژمێریارییه‌كان كه پێویسته هه‌مو پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه، ته‌نیا یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاریان هه‌بێت له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌ڕوی ژمێریاریی و داراییه‌وه، به‌گوێره‌ی یاسا و ڕێنماییه داراییه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاری ڕێكخستنه‌وه‌ی پێكهاته و به‌یكه‌ربه‌ندیی دابه‌شبونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه درا به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت بگونجێت.
هەروەها ئاماژە بەوەدراوە، نابێت كێشه یاسایی و ته‌كنیكیه‌كان ببنه ڕێگر له‌به‌رده‌م خه‌رجكردنی موچه و شایسته‌كانی پێشمەرگەو پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو بگیرێت".
مەسرور بارزانی داواشی له‌حكومه‌تی فیدراڵ كردوە،" موچه‌و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌سوپای عێراق یه‌كبخات، چونكه به‌پێی ده‌ستور، پێشمه‌رگه به‌شێكه له‌سیسته‌می به‌رگری عێراق و پێویسته مافه ده‌ستوری و شایسته داراییه‌كانیان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت".
