شارپرێس:
کرێملن ئەنجامەکانی گفتوگۆی واشنتۆن و مۆسکۆی بە "نزیک لە نەبوون" زانی و جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ بەدیلێک" بۆ درێژەدان بە هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا لە ئارادا نییە.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن وتی: ئێمە بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانمان و گەیشتن بەو ئامانجانەی کە سەرۆکەکەمان هەر لە سەرەتاوە دایناون.
وتیشی، ئێمە ئەم کارە بۆ ئێستا و داهاتووی وڵاتەکەمان دەکەین، بۆ چەندین نەوەی داهاتووش، بۆیە بۆیە هیچ بەدیلێکمان نییە.
پێسکۆڤ دەڵێت، لە پەیوەندییەکانی ڕوسیا-ئەمریکادا، پرۆسەیەک هەیە بەڵام بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت و ئەنجامەکانی نزیکە لە نەبوون.
ئ.ه