شارپرێس:
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاشكرایدهكات، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەساڵی 2025دا لانیکەم هەزار کەسی لەسێدارەداوە کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیییە لە30 ساڵی ڕابردودا.
لهو ئامارەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەی سەرەکییەکەی لەنەرویژە تێیدا هاتوه، "حکومەتی ئێران تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردودا 64 کەسی لەسێدارەداوە، زۆربەی ئەوکەسانەش بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەرەوە بوه".
ڕێکخراوەكە دهڵێت:"دادگاییکردنی ئەوکەسانە تەنها چەند خولەکێکی خایاندوەو بەدەر لەستانداردە نێودەوڵەتییەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە بوە".
مەحمود ئەمیری موقەدەم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران وتویهتى، "شەپۆلی بەربڵاوی لەسێدارەدانەکان لەئێران، تاوان لەدژی مرۆڤایەتییەو داوادهكهین کۆمەڵگەی جیهانیی کاردانەوەی خێرای هەبێت".