شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لەڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەردۆغان بەرپرسیار بوو لە دەستکەوتە بەرچاوەکەی دوورخستنەوەی ڕژێمی پێشوو لە سوریا.
دەشڵێت، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کاردەکەم بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ترەمپ لەبارەی خواستی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی، ڕونیکردەوە، لەگەڵ ئەردۆغان قسە دەکەم سەبارەت بە خواستی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ و ئێف ٣٥.
ترەمپ ڕاشیگەیاند، سزاکانی سەر سوریا هەڵگیرا لەسەر داوای ئەردۆغان، ئەو بەرپرسیارە لەو سەرکەوتنەی لەوێ، هەروەک سەرکەوتنێک بوو بۆ تورکیا.
ئ.ە