دواى سه‌ردانه‌كه‌ى شه‌رع بۆ ئه‌مریكا ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

25/09/2025‌ 11802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەری مەسەدە لەئەمریکا ڕەخنەی توند لەو وه‌فده‌ى سوریا دەگرێت کە بەشداریی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکانى كردو دەڵێت، "هیچ نوێنەرێکی کوردو پێکهاتەکانی دیکەی تێدانییە، بۆیه‌ ئه‌و وه‌فده‌ نوێنه‌رایه‌تى ته‌نها لایه‌نێك ده‌كات نه‌ك سورییه‌كان".


سینەم محەممەد نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە) لەئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەو وه‌فده‌ى سوریا کە بەشدارە لە 80یه‌مین کۆبونەوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان، نوێنەری کوردی تێدانییەو وه‌فدێكى یەکڕەنگ‌و یەک پارتە".

ده‌شڵێت، "نەبونی نوێنەری کوردی لەوه‌فده‌ فەرمییەکەی سوریادا، وەک نیشانەیەکی دیاری بەردەوامبونی پەراوێزخستن دێت، سەرەڕای ئەوەی سوریا لەقۆناغی ڕاگوزەردایە".

نوێنەری مەسەدە ئه‌وه‌شى وت، "چەندینجار داوا لەئەمریکاو نەتەوەیەکگرتوەکان كراوه‌، فشاربخەنەسەر حکومەتی سوریا، بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد، بەڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا هیچ ئەنجامێكى نەبوە داواكاریه‌كانمان".