ناتۆ ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەوره دەبێتەوە

جیهان

24/09/2025‌ 1811 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ڕوسیا له ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ناتۆ لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە ئەویش کەمیی هێزی مرۆییە.

 ئەلێکس ڤاگنەر، یاریدەدەری پێشووی بەرپرسی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆ کاروباری هێزی مرۆیی و یەدەگ لە ئیدارەی بایدن، ئەم مەترسییەی ئاشکراکردووەو دەڵێت ناتۆ ڕوبەڕوی کەمی هێزی مرۆیی دەبێتەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

توێژەران دەڵێن هاوپەیمانییەکە لە ئێستادا هێزی مرۆیی پێویستی نییە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی بەرگریی و ڕێگریکردن لە مەترسییە پەرەسەندووەکانی ڕوسیا، یان جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە گەورانەی کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دابووی.

 بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو وڵاتانی ئەندام لە هەوڵدان بۆ وەرگرتن و ڕاگرتنی هێزی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە سوپای ڕوسیا، گۆڕانی دیمۆگرافی و فراوانبوونی بۆشایی نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و سەربازی ئەم تەحەدایە گەورەتر دەکات.
ئ.ه