شارپرێس:
مه‌سعود بارزانی لەیادی هه‌شت ساڵەی ڕیفراندۆمدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "نیشتمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت"، ده‌شڵێت:"ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە".
ئه‌مڕۆ هەشت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بۆ سەربەخۆیی كه له25ى ئه‌یلولى ساڵى 2017 به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌یامێكى كورتدا له‌ئێكس-ى خۆى نوسیویه‌تى، "نیشتمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکو خوێنەو بەدەمارەکاندا دەگەڕێ".
سه‌رۆكى پارتى ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە".
هەشت ساڵ لەمەوبەر له92.7%ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، دەنگیان بەبەڵێ بۆ سەربەخۆییدا، دواتر ئه‌و پرۆسه‌یه كاردانه‌وه‌ى توندى وڵاتانى هه‌رێمى‌و بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌رامبه‌ریدا لێكه‌وته‌وه‌و ته‌واوى ناوچه دابڕێندراوه‌كان خرایه‌وه ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق.