کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەربازی لەئەمریکا دەکرێت

جیهان

25/09/2025‌ 2140 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردە باڵاکانی سەربازی لە ڤێرجینیا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، سەدان ژەنەراڵ و فەرماندەی سەربازی ئەمریکی بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە بانگهێشت کران.

 کۆبوونەوەکە نادڵنیایی و دڵەڕاوکێ لای سەرکردە سەربازییەکان دروست دەکات.

 کۆبوونەوەکە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و شەڕێکی گەورە، یان بوونی مەترسیی ئەمنیی لەسەر ئەمریکا.
ئ.ه