ئیسرائیل هێرشیکردە سەر سەنعا

جیهان

25/09/2025‌ 736 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردەسەر شاری سەنعای پایتەختی یەمەن و میدیای ئیسرائیل بە گەورەترین هێرش بۆ سەر پایتەختی ئەو وڵاتە وەسفی کرد.

ماڵپەڕی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، ڕۆژێک دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حوسییەکان بۆ سەر شاری ئیلاتی باشوری ئیسرائیل هێرشەکەی سەنعا ئەنجامدراوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زیاتر لە 65  بۆمبی لەڕێگای 20 فڕۆکەی جەنگییەوە لە هێرشی سەر پایتەختی یەمەن بەکارهێناوەو کۆمەڵگەی ئەمنی و هەواڵگری گروپی حوسییەکان کردۆتە ئامانج.
ئ.ه