ئەمریکا بەبەهای 6 ملیار دۆلار چەک بەئیسرائیل دەفرۆشێت

جیهان

20/09/2025‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات ڕەزامەندی کۆنگرێس بەدەست بهێنێت بۆ فرۆشتنی چەک بە نزیکەی 6 ملیار دۆلار بە ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دوێنێ هەینی ، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردۆتەوە، کە فرۆشتنە پێشنیارکراوەکان بەهای 3.8 ملیار دۆلار لەخۆدەگرێت بۆ دابینکردنی 30 فڕۆکەی هێلیکۆپتەری ئاپاچی لە جۆری ئەی ئێچ-64.

هەروەک ئاماژەی بەوەدا کە مامەڵەکە فرۆشتنی 3250 زرێپۆشی هێربەری پیادەی تایبەت بە سوپای ئیسرائیلی لەخۆدەگرێت، بە بەهای 1.9 ملیار دۆلار.

جێگای ئاماژەیە  ئیسرائیل لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە زیاتر لە هەموو هاوپەیمانەکانی دیکە یارمەتی سەربازیی لە ئەمریکاوە وەرگرتووە، بەڵام لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 ـەوە ئاستی ئەو یارمەتیانەی بۆ تەلئەبیب نێردراوە زۆر زیاتربووە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی