شارپرێس:
ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دوا وادەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت، دوا مۆڵەت یەكی كانونی یەكەمی ئەمساڵە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دوا مۆڵەت بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان یەكی کانونی یەکەمی 2025.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە وای ئەو بەروارە بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمارناکرێت و هەر ئۆتۆمبێلێک تۆمار نەکرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌فسه‌ر له‌هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی (ترافیك ئێف ئێم)دا ڕایگه‌یاند، "له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه به‌بڕیار بۆمان هاتوه كه ده‌ستبگرین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكاندا".
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی هه‌ندێك بارودۆخه‌وه نه‌مانویستوه ئه‌و ئیجرائاته بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام حاڵه‌تی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان هه‌ر له‌ڕوداوه‌كان‌و ئه‌نجامه‌كانی‌و ئه‌و دۆخه‌ش كه بینراوه‌و وه‌ك به‌ڵگه‌ش لای ئێمه هه‌یه له‌هاتوچۆی سلێمانی، وایكردوه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه‌و بگه‌ینه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت ئیجرائاتی توندیان له‌دژ بگرینه‌به‌رو ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گوێ به‌یاسا ناده‌ن‌و به‌رده‌وام یاساشكێنی ده‌كه‌ن".