لەبارەی پچڕانی كارەباوە ڕونكردنەوە دەدرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی چاككردنەوە لەتۆڕی كارەبا لەچەند مانگی داهاتودا دەكرێت بەشێك لەهاوڵاتیان بۆ ماوەیەكی كاتی كارەبایان بپچڕێت.


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەك بەشێك لەچالاكییەكانی پڕۆژەی ڕوناكی، كاری چاككردنەوەی پێویست بەبەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی كارەبا كە سودی دەبێت لەباشتركردنی خزمەتگوزاری كارەبای نیشتیمانی، لەكاتی ئەنجامدانی كارەكانی سازدانی تۆڕی كارەبا لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوە، دەكرێت بۆ ماوەیەكی كاتی كارەبا بپچڕێت.

وەزارەتەكە، هاوڵاتیان دڵنیادەكاتەوە،" لەكاتی هەر پچڕانێكی كارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەكییەكان بەردەوام دەبن لەكاركردن و تیمەكان كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی كارەبا بەزوترین كات، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین پشوو درێژبن لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەكانی كارەبا.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارەبای 24 كاتژمێری  گەیەنراوەتە نزیكەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی، كە دەكاتە نزیكەی 70%ـی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕوناكیدا.