سوپای ئیسرائیل کوشتنی دوو چەکداری ڕاگەیاند

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا دوو کەسی چەکداری لە نزیک سنووری ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوشتووە.

لە بەیاننامەیەکدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: بنکەی چاودێری سوپای ئیسرائیل چالاکی گوماناوییان لە لایەن دوو کەسی چەکدارەوە بە دووری چەند سەد مەترێک لە سنووری ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان دەستنیشان کردووە.

ئەوەش هاتووە: "دوای ئەوەی بینران و هێزەکان بە بەردەوامی چاودێرییان دەکرد، چەکدارەکان  لەنێوبران".

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەکەدا زیاتر ڕوونی کردەوە: "هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە، هیچ ئاماژەیەک بۆ گومانلێکراوی زیادتر نەبووە".