شارپرێس:
شەڕ و پێکدادان لەناو شاری لازقیەی کەناراوی سوریا ڕوویدا.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پێکدادانەکان چەندین برینداری لێکەوتووەتەوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەسێک بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژی و کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان، دەوریەی ئاسایشی گشتی لەشوێنی شەڕەکەدا جێگیرکران. لە هەمان کاتدا دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی بەشداربوون دەستیپێکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوامی ئاژاوەو خراپی دۆخی ئەمنی و بڵاوبوونەوەی بێکۆنتڕۆڵی چەک پەرەسەندن و پێکدادانی چەکداری لە چەندین گەڕەک زیادکردووە.