شارپرێس:
لەئەمڕۆوە قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا پۆلی 11ی ئامادەیی، دەتوانن ئەنجامی بەرایی وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا پۆلی 11ی ئامادەیی، دەتوانن لەمڕۆوە ئەنجامی بەرایی نمرەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، وەرگرتنەوەی نمرەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵییە و لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "ئی - هەڵسەنگاندن" دەبێت.