مەترسی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی هەیە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 99 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
مەترسی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان و خەڵكی مەهاباد هەیە، ئەوەش دوای رەتكردنەوەی دووبارە دادگاییكردنەوەی لەلایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەكەن، دووبارە دادگاییكردنەوەی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی كورد لەلایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەتكراوەتەوە.

لەوبارەوە هۆشداری دەدەن لە ئەگەری نزیكبوونەوەی سزاكەی پەخشان عەزیزی كە لەسێدارەدانە.

عەزیزی لە ساڵی 2023 لەتاران دەستگیركرا بەتۆمەتی ئەندامێتی لەپارتە كوردییەكان لەلایەن دادگای تارانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە زیندانی ئێڤین ماوەتەوە.