سوریا دەبێتە جێگرەوەی گەروی هورمز.. ئەحمەد شەرع بەشداری لوتكەی گروپی حەوت دەكات

جیهان

38 خولەک پێش ئێستا‌ 62 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرچاوە ئاگادارەكان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سوریا وەك میوان بەشداری لە لوتكەی گروپی حەوت لە فەرەنسا دەكات لە مانگی داهاتوودا و ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆمار ئامادە دەبێت. ئەمە یەكەمین بەشداریكردنی سوریا دەبێت لە لوتكەی گروپی حەوت لە دوای دامەزراندنی گروپەكە لە ساڵی ١٩٧٥.

یەكێك لە سەرچاوەكان ئاماژەی بەوەكرد، بانگهێشتنامەیەك بۆ بەشداریكردنی شەرع لە لوتكەكەدا گەیشتە محەمەد یاسر برنیە، وەزیری دارایی سوریا، كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە پاریس بەشداری دانوستانە داراییەكانی گروپەكەی كرد.

لوتكەكە لە ١٥ تا ١٧ی حوزەیران لە شاری ئێڤیان لی بان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

ئەو سەرچاوەیە كە بەرپرسێكی سورییە، ڕوونیكردەوە، پێدەچێت بەشداریكردنی سوریا لە دانوستانەكاندا لەسەر ڕۆڵی وڵاتەكە وەك "ناوەندێكی ستراتیژیی ئەگەری بۆ زنجیرەكانی دابینكردن" بێت لە دوای داخستنی گەرووی هورمز.