توركیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ تەمەن‌ خوار 15 ساڵ قەدەغەدەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 93 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەوڵەتی تورکیا بەگوێرەی یاسایەک بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ کەسانی تەمەن‌خوار 15 ساڵ قەدەغە کردوە.

لەئێستاوە، بۆ دروستکردنی هەژمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا، دەبێت کۆدی چوونەژوورەوە لە ڕێگەی دەروازەی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانی حکومەتەوە وەربگیرێت. هەموو داواکارییەکانیش لەلایەن کارمەندانی حکومەتەوە و بە بینینی کەسی داواکار جێبەجێ دەکرێن.

هەروەها، هەر جۆرە کڕینێکی ئۆنلاین لەلایەن کەسانی تەمەن‌خوار ١٥ ساڵ، تەنها بە ڕەزامەندی دایک و باوکیان دەکرێت.

زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە چالاکییەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی کەسانی تەمەنی ١٥ تا ١٨ ساڵیش بۆ دایک و باوکیان دەنێردرێت. هەروەها، دایک و باوک دەتوانن داواکاریی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ماڵپەڕێک، پلاتفۆرمێک یان تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی خۆیان کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە، تۆمار بکەن.

ئەم ڕێنماییە نوێیانە لە یەکەمی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ەوە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.